بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەسیر غەریری " وەزیری بازرگانی وەرگرتنی یەکەم وەجبەی گەنمی ناوخۆی بۆ وەرزی ئێستای بازاڕکردن ڕاگەیاند.
"غریری" بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکە ئامانجی دانانی کۆنتڕۆڵ و خاڵە بۆ مامەڵەکردن و هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ لەڕێگەی لیستی ناوی جووتیاران و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان و بڕی ئەو بەرهەمەی کە رادەستی وەزارەتی بازرگانی دەکات و ، فرۆشتن و بەبازاڕکردن و گەیاندنی بەرهەمەکانیان.
ڕوونیشی کردەوە" کە ئەم ڕێکارانە دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی ڕەوتی کارەکان،بەوەی جووتیار دواناکەوێت لە گەیاندنی گەنمەکەی ، یان زیادکردنی غەرامەی بەرامبەری، جگە لە تەرخانکردنی پارە و خستنە ناو حیسابی بازرگانی دانەوێڵە، ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی کە ئەم بڕە پارانە لە ماوەی یەک دوو ڕۆژدا دەستبەجێ دەدرێت بە جووتیارەکە.
جەختیشی لەوە کردەوە"کە وەزارەت یەکەم وەجبەی گەنمی ناوخۆی بۆ وەرزی ئێستای بەبازاڕکردن لە بەسرە و سەماوە وەرگرتووە، و لە ماوەی دوو ڕۆژدا بڕە پارەکانی ئەم بەروبوومە خەرج دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد"رێکارەکانی ئەمساڵ جیاوازن،پێشتر لە ڕێگەی ئامادەکاری ڕاستەقینەی وردەوە بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ و پێکهێنانی شانەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵ و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان هەبووە .
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: حکوومەت گرنگی بە جووتیاران دەدات، بەو پێیەی بەرهەمێکی ستراتیژی و بنیاتنەرە لە بەهێزکردنی ئابووری وڵاتدا.