سەرۆک کۆمار: زانکۆکانی عێراق لە کۆنترین زانکۆکانی ناوچەکەن

سیاسی
  • 10-04-2023, 15:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، دووپاتی کردەوە کە زانکۆکانی عێراق لە کۆنترین زانکۆکانی ناوچەکەن.
     لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماردا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆکی کۆمار، لە کۆشکی کۆماری لە بەغدا،پێشوازیی لە وەفدێکی سەرۆکی زانکۆکان کرد، کە پێکهاتبوون لە"مونیر سەعدی "سەرۆکی زانکۆی بەغدا و "ئەحمەد غەبان"سەرۆکی زانکۆی تەکنەلۆجی و "عەلی جبوری " سەرۆکی زانکۆی عێراق،و"سامر کازمی" سەرۆکی زانکۆی کەرخ،و "عەبدولموحسین ناجی " سەرۆکی زانکۆی ناوەندی تەکنیکی، لە میانی کۆبوونەوەکەدا واقیعی خوێندنی زانکۆ لە وڵاتدا باسکرا. 
     بە پێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆماری کۆمار جەختی کردەوە لە پێویستی لە پێشینەی لایەنی زانستی و وریاییەکەی بۆ خوێندکارە دەرچووەکان لە قۆناغ و بناغەی زانستی و ئەکادیمیەکان.
    هەروەک ئاماژەی بەوەش کرد کە "زانکۆکانی عێراق لە کۆنترین زانکۆکانی ناوچەکەن و خاوەنی ناوبانگێکی باش و زانستین لە جیهاندا، و دەرچوونیان لە نوخبە زانستی و ئەکادیمییە درەوشاوەکانن کە لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵاتدا کاردەکەن.
    سەرۆک کۆمار ئاشکراشیکرد "کە سەردانی مەیدانی بۆ زانکۆکانی عێراق ئەنجامدەدات ، هەروەک جەختیشیکردەوە "لە گرنگی و ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە وەرگرتنی دەرچوانی زانکۆ .
     لای خۆیانەوە سەرۆکی زانکۆ ئامادەبووەکان سوپاسی خۆیان بۆ سەرۆکی کۆمار دەربڕی بۆ پەرۆشی لە بەرزکردنەوەی پێگەی زانکۆکان، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە "دامەزراوەکانیان پلانیان گرتۆتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و زیادکردنی ژمارەی خوێندکاران لەسەر سکۆلەرشیپ لە دەرەوەی وڵات.