دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە پارێزگاری ئێستای ئەنبار دەکات

ناوخۆ
  • 10-04-2023, 15:39
  • +A -A

    بەغداد/ ina
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی دەرکردنی فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە دژی پارێزگاری ئێستای ئەنبار ڕاگەیاند، بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی وڵات .
     لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ina) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"دادگای ناوەندی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ، فەرمانی بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوەی لە دژی  پارێزگاری ئێستای ئەنبار دەرکرد، بەهۆی چەند سەرپێچی و پێشێلکارییەک کە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرە لە ئەنبار.
     ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکردوە" کە فەرمانی لێکۆڵینەوە لە دژی تۆمەتباران،بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (340) لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە،بەهۆی زیانگەیاندنی بە ئەنقەست بە پارە و بەرژەوەندییەکانی پارێزگای ئەنبار،ئەویش بە دابەشکردن و بەشینەوەی زەوی نیشتەجێبوون لە ناوچەی گرینگی پارێزگاکە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی ئەنبار بە ڕێککەوتن لەگەڵ ژمارەیەک کەسی باڵادەست لە پارێزگاکە.