بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە"ئەحمەد خەلەف" سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "بەپێی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی ژمارەی ئەو خێزانە نوێیانەی کە هاوکاری پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە گەیشتووەتە نزیکەی 600هەزار خێزانە.
"خەلەف "ڕاشیگەیاند"کۆی گشتی تەرخانکراو بڕی 750 ملیار دینارە ، تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئەو کەسانە کە دەیانگرێتەوە.
وتیشی"یارمەتییەکی زیادە بۆ ئەو خێزانانە دیاریکراوە کە منداڵیان هەیە یان خوێندکاریان لە قوتابخانەکاندا هەیە، بە بەهای 100 ملیۆن دینار ، کە بۆ هەر خێزانێک بڕی 30 هەزار دینارە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "پرۆسەی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە 600 هەزار خێزان لەخۆ بگرن،کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە بەداتا کراون.
ئاماژەی بەوەشدا کە " ئەو بڕە پارەیە بە تەواوی مسۆگەر کراوە.