بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی حەشدی شەعبی،دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی لە لەناوچەی عیس لە سەلاحەددین ڕاگەیاند.
لە بەیانناکەیەکی دەستەکەدا " کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و ڕۆژهەڵاتی دیجلە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی لە ناوچەی عیس لە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامدا.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدا کە لیوای نۆی حەشد هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی لە ناوچەکانی " ئەبو حەماش و تەل حسێن و مالح و راجحیات دەستیکردووە، کە هاوکاتە لەگەڵ مانگی ڕەمەزان و لە چوارچێوەی بەرقرارکردنی ئاسایش بۆ ئەم مانگە و ڕێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستان.