بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند،کە تیایدا پێشبینی تەرزەو بارانبارین دەکات،کە لە سبەینێ سێشەممەوە دەستپێبکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"دۆخی کەش و هەوای وڵات لە سبەینێ سێشەممەوە گۆرانکاری بەسەردا دێت و لە ناوچەی ناوەڕاست ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەگەڵ بارینی باران بەشوازی جیاواز،هەروەک لە بەشەکانی ڕۆژئاوا،هەندێک جار ڕەشەباشی لەگەڵدا دەبێت،هەروەها ئاسمانی ناوچەی باکووریش هەور دەبێت ، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک بۆ مامناوەند،کە لە بەشەکانی ڕۆژئاواوە دەستپێدەکات، کە بایەکی توندی لەگەڵدا دەبێت، پاشان لە شەودا توند دەبێت،و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ تەزرە بارین لە هەندێک شوێن، هەروەک لە ناوچەی باشوور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نەرمە باران لە بەشەکانی ڕۆژئاوادا کە لە هەندێک کاتدا پیشبینی بایەکی توندی لەگەڵدا دەکرێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش ، پەلەکانی گەرما هەندێک دادەبەزێت بە بەراوەرد لەگەڵ ڕۆژانی پێشوو ، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش رەوشی کەش و هەوا هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لەگەڵ بەشی باکووری وڵات.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"سەبارەت بە پێشبینیەکانی رەوشی کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ، پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ئاسمان هەور بێت،هەروەک پیشبینی بارینی بارانێکی بەخوڕ دەکرێت، لەگەڵ بارینی بارینی تەزرە و هەورەبروسکە لە هەندێک کاتدا، هاوکات ئاسمانی ناوچەکانی باشوور هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک بۆ مامناوەند و بەخوڕ دەبارێت، لە هەندێک شوێنیش تەزرە بارینی دەبێت ، و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەبەراورد لەگەڵ رۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا دادەبەزن .