وەزیری بەرگری ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ پشکنین و ڕاستکردنەوەی ناوی پلەدارەکانی ناو سوپا

ناوخۆ
  • 10-04-2023, 00:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە"سابت محمد عەباسی" وەزیری بەرگری،ڕێنمایدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاستکردنەوەی ناوی پلەدارەکان و ئەفسەرانی ناو سوپا.
     "عەباسی" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"زۆر گرنگە ڕاستەوخۆ گوێ لەداواکاری و داخوازییەکانی هێزەکانمان بگرین و مافیان پارێز راوبێت. 
    وەزیری بەرگری رێنمایداوە بە "پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ وردبینی و ڕاستکردنەوەی ناوی پلەدارەکان و ئەفسەرانی ڕیزەکانی سوپا ، جەختیشی لە بەردەوامی پاڵپشتیکردن و لێکۆلێنەوە و چاودێرکردنی بارودۆخەکانیان کردۆتەوە.