بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ " قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی کرد، کە بە ئامادەبوونی ئەندامان و سەرکردەکانی هەواڵگری بەرێوەچوو .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشدا" ئەنجومەنی هەواڵگری باسی لەو بابەتانە کرد کە لە بەرنامەی کارەکەیدا بوون، و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی لەو بارەیەوە دەرکرد، هەروەک جەختی لە گرنگی بەردەوامبوون لە بەدواداچوونی گروپە تیرۆریستییەکان کردەوە،هەروەها باس لە بەدواداچوونی سەرچاوەکانی دارایی تیرۆر بەهەموو جۆرەکانی (مرۆیی و دارایی و میدیا)،کرا بەئامانجی وشککردن و بڕینیان.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە " کە ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر ئەو پلان و ئەرکانە کرد کە بۆ دەزگاکانی ئەمنی و هەواڵگرییەکان داڕێژراون، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەیان،کە هاوتەریب بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاستی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.