بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"ئەسیر داواد غریری " وەزیری بازرگانی،کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند، هەروەک داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات تۆماری داتاکانیان نوێ بکەنەوە.
غریری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە باڵەخانەی وەزارەت و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ئەم کابینەی حکومەتدا، وەزارەتی بازرگانی ،کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی راگەیاند.
وەزیری بازرگانی داواش لە "هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکان دەکات، لەم هەفتەیەدا داتاکانیان لە ناوەندەکانی بەشەخۆراکی مانگانە نوێ بکەنەوە بە بەکارهێنانی ئەو کارتە یەکگرتووەی وەزارەتی ناوخۆ کە دەرچووە.
ئاشکراشیکرد "کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی دەبێتە جێگرەوەی کارتی یەکگرتوو.
راشیگەیاند"سودی کارتی بەشەخۆراک پرۆسەکە دەگوازێتەوە لە قۆناغی کارتی کاغەزەوە بۆ نوێکردنەوەی ئەلیکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی پارەی گشتی لە هەموو پارێزگاکان.
وتیشی"کە ئەزموونەکە سەرکەوتوو بوو پێشتر لە پارێزگای نەجەف تاقیکراوەتەوە، و زیاتر لە ١٥ هەزار مردوو لە بریکارەکان لەبری ئەوان بەشەخۆراک وەرگیراوە .
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری بازرگانی وتی "چەندین کارتەکە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات کە ئاسانکاری دەکات بۆ گواستنەوەی شوێنی خاوەن کارت ، هەروەک دەتوانێت لە ماڵەوەیە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنیەوە گۆرانکاری لە ژمارەی خێزانەکەی بکات لە زیاد بون یان کەمبونەوەی ئەندامانی .
دووپاتیشی کردەوە"وەزارەتی بازرگانی سەرجەم ڕێکارەکانی تەواوکردووە بۆ گواستنەوەی داتا نیشتمانی بۆ سەنتەر و دوای تەواوکردنی وردبینیەکە، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەگۆڕدرێت بۆ مامەڵەی ئەلیکترۆنی بێ کاغەز.