بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كشتوكاڵ عەباس جەبر عەلی مالیكی ئاڕاستەی كردنەوەی هاوردەكردنی ژمارەیەك بەرهەمی بەروبووم لە نێویاندا تەماتە، دوای ئەوەی نرخەكانیان لە بازاڕی ناوخۆدا بەرزبووەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : وەزیری كشتوكاڵ عەباس جەبر عەلی مالیكی ئاڕاستەی كردنەوەی هاوردەكردن بۆ ژمارەیەك بەروبوومی كشتوكاڵی دوای بەدەستهێنانی و پەسەندكردنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری، بەهۆی گرانی نرخەكانیان لە بازاڕی ناوخۆییدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم بەرهەمانە بریتین لە تەماتە، پەتاتە، قرنابیت، شەلغەم، چەوەندەر و كاهوو (خاس).