بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی ژووری نەشتەرگەری بۆ قەستەرە و بەشی نەشتەرگەری بۆ پیاوان لە شاری پزیشكی كردەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی هۆڵی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەندۆسكۆپی قەستەرە و زەرداوی لە سەنتەری بەغدا بۆ نەخۆشییەكانی هەرس لە شاریپزیشكی كردەوە و دوای نۆژەنكردنەوەی.
ئاماژەی بەوەشكرد: حەسناوی هەروەها بەشی نەشتەرگەری بۆ پیاوانی كردەوە كە توانای 50 قەرەوێڵەی هەیەلە شاری پزیشكی لەنەخۆشخانەی بەغدا دوای نۆژنكردنەوەی.