لە بەغدا دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەست بەسەر یەك كیلۆ كریستاڵدا گیرا

ئەمنی
  • 9-04-2023, 15:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی كیلۆیەك كریستاڵ مادەی هۆشبەری لە بەغدا ڕاگەیاند.
    ئاژانسەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان كە دەستیان كەوتووە ، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كە بریتییە لە بوونی تاوانبارێكی مەترسیدار مامەڵەكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە ، تیمێكی كاركردن پێكهێنرا و دوای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان، ئەركێكی چۆنایەتی ئەنجامدرا و تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەدا مەفرەزەكانی دەزگاكە توانیان بەپێی بڕگەكانی ماددەی 28ی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای دیالە تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیربكەن و ئاماژەی بەوەشكرد رێوشوێنی یاسایی بەپێی پێویست گیراوەتەبەر.