بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران محسین مەندەلاوی دووپاتیكردەوە كە بودجەكە چەندین بابەت و بڕگەی تایبەت بە پەرەپێدانی ژێرخان و پڕۆژەكان لەخۆدەگرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ پێشوازی لە ژمارەیەك شێخ و كەسایەتی دیاری ناوچەی بەغداد نوێ كرد.
مەندەلاوی جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە گرنگی بەدواداچوونی هەمیشەیی بۆ دۆسیەی خزمەتگوزارییەكان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری بە شێوەیەك كە گەرەنتی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان بكات، ئاماژەی بەوەشكرد: بودجەی داهاتوو كە ئەو ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی تەواو كرد بەم زووانە پەسەند دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : بودجە چەندین بەش و بڕگەی تایبەت بە پەرەپێدانی ژێرخانی و پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ بەغدا و پارێزگاكان لەخۆدەگرێت، هاوتەریب لەگەڵ مەنهەجی وەزاری حكومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانی.
لەلایەن پەیوەندیكەرەكەوە لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕوونیكردەوە : نوسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان محسین مەندەلاوی لە ناوچەی شەقامی فەلەستین- ڕۆژانە سكاڵا لە هاووڵاتیان وەردەگرێت سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری و مرۆیی.