بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری لەگەڵ هاوتا سودانییەكەی فەریقی یەكەم عەنان حامد محەمەد عومەر، هەوڵی هاوبەشی ئەمنی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا تاوتوێ كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە هاوتا سودانیەكەی فەریقی یەكەم عەنان حامد محەمەد عومەر و بە ئامادەبوونی بریكار و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەران كرد و ئاماژەی بەوەدا كە پێشوازییەكی فەرمی بۆ شاندی میوان ئەنجامدرا و گفتوگۆیان لەگەڵدا كرد لە ژمارەیەك دۆسیەدا، دیارترینیان بەهێزكردنی هەوڵە ئەمنییەكانی هاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە ڕۆشنایی ئەو ئەزموونە گەورانەی كە عێراق لە كاتی شەڕی دژی باندە تیرۆریستییەكانی داعشدا خاوەنی بوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر دۆسیەی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان و میكانیزمەكانی بنبڕكردنی ئەو ژەهر و ئافاتێكی مەترسیدار، هەروەها پرسی مەشق و ڕاهێنان بۆ بەرزكردنەوەی توانا سەربازییەكانی هێزەكانی پۆلیس.
وەزیری ناوخۆی سودان دووپاتی كردەوە : پۆلیسی عێراق لە بەرزەفتە بەهێزەكانە لە ئەنجامدانی ئەركەكاندا، هەروەها توانای زۆر گەورەیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان.
شاندی میوان ستایشی میوانداری بەخشندە و پێشوازی باشی لەچاوپێكەوتنەكەی لە عێراق كرد.