بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی حەشد کوشتنی ، خۆکوژێکی بۆمبڕێژکراو ڕاگەیاند کە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار هەوڵیدا خۆی بتەقێنێتەوە.
"قاسم موسلح " فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە هێزەکانی حەشد ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاند" هێزەکانی حەشد لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، لە ناوچەی مەسلی، توانیان ژمارەیەک شوان ڕزگار بکەن دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە هێرشیان کراوەتەسەر.
"موسلح " لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد"هێزەکانیان توانیانە تیرۆریستێک بکوژن کە بە پشتێنێکی تەقەمەنیەوە ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە و تیرۆریستێکی دیکەش بە برینداری دەستگیرکرا .