پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)

سیاسی
  • 8-04-2023, 21:27
  • +A -A

    هەولێر _INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە) پیرۆزبایی لە گشت کریستیانان دەکات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندوە ،بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.
    لەم بۆنەیەدا ، هيوادام كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.

    جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن