وەزیری تەندروستی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی کابینەی پێشو سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 8-04-2023, 21:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"ساڵح حەسناوی"وەزیری تەندروستی،ناوەڕۆکی بڕیارێکی کابینەی پێشووی حکومەتی سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکراکرد،کە ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی ڕابردوودا دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەیدا.
     "حەسناوی"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئەنجومەنی وەزیران بڕیاڕیدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (410)ی ساڵی (2021) سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا بە مانای هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی پەیوەست بە پەتای کۆرۆنا نییە، بەڵکو بە تەنها یەک بڕیارە.
     "حەسناوی" ڕوونیشیکردەوە"کە بڕیارە هەڵوەشاوەکە ، پەیوەندی بە گرێبەستێکەوە هەیە ، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی،کە ئەم کۆمپانیایە بریکاری فرۆشیاری کۆمپانیای سینۆفارمی چینییە.
    هەروەک وتیشی " سیاسەتی وەزارەتی تەندروستی ئەوەیە کە بەڕووی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکاندا بکرێتەوە، وەک کۆمپانیای فایزەرو کۆمپانیاکانی ئاسترازینێکا، و پێویست ناکات گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیاریکراو سنووردار بکرێت، بۆیە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەمان کرد، و ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر ڕاسپاردەکەمان دا.