بەغداد - INA
سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ شەممە تەئكیدیكردەوە: قوربانییەكانی سەید شەهید محەمەد باقر سەدر (پیرۆز) هاندەرێكە بۆ بنیاتنان و پێشكەوتن لە ڕێگای دەوڵەتی دیموكراسیدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، راگەیاند: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ شەممە 8-4-2023بەشداری كرد لە ڕێوڕەسمی یادكردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵا سەید محەمەد باقر سەدر و بنت ئەلهودای خوشكیدا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك كۆمار وتارێكی پێشكەش كرد و جەختی لەوەكردەوە: كە ئەم قوربانییە گەورانە هەمیشە هاندەرن بۆ بونیادنان و پێشكەوتن لە ڕێگای دەوڵەتێكی دیموكراتیدا و ئاماژەی بەوەشدا كە پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری گرنگترین ئاماژەو فاكتەرێكی پێویستن بۆ پێشكەوتن وبونیادنان.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەكرد،: گەورەترین وەفاداری كە دەكرێت پێشكەش بكرێت بەرامبەر ئەو قوربانییە گەورانەی ئەو مەزنانە لە پێناوی عێراقدا پێشكەشیان كردوە و لە پێشەنگی ئەوانیشدا، سەماحەتی شەهید سەدر، هەوڵی بێوچانە بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكانی بونیادنانی دەوڵەت و پرۆسە سیاسییەكەی، بۆیە دەبێت بەپەرۆش بین لە پێگە جیاوازەكانماندا لە دامەزراوەی یاسادانان و جێبەجێكردندا، و بەهەموو هێزە جۆراو جۆرەكانی نەتەوەیی و ئیسلامییەوە ئەو ڕێچكانە لە بەرچاوی بگرین.
دەقی ووتارەكەی سەرۆك كۆمار :
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
ئامادەبووانی بەڕێز خوشكان برایان
سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت
لەم ڕۆژانەی كە یادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای گەورە سەید محەمەد باقر سەدر و بنت ئەلهودای خوشكی(خودای گەورە لێیان ڕازی بێت) بەبیر دێهنینەوە، یادەوەرییەكە دەبێتە مایەی ئازار و ناسۆری لە دەرونماندا و هاوكات ویستی بەرەنگاربونەوە و قارەمانێتی و ئازایەتی بەهێزتر دەكات كەشەهیدی قارەمان بەو جۆرە ڕووبەڕووی دڕندەترین و دیكتاتۆرترین دەسەڵات بووەوە كە هیچ بەهایەكی مرۆڤانەی لەبەرچاو نەدەگرت.
ژیان و شەهیدبوونی سەماحەتی سەید سەدر بریتی بون لە ورەبەخشی جەماوەری و بەهاكانی خۆڕاگری و پێداگری لەسەر حەق و دادپەروەری و شكۆمەندی. ئەمانە ئەو بەهایانەن كە سەماحەتی سەدر قوربانییدا لە پێناویاندا، هەروەك چۆن پاڵەوانانی گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیانەوە لە پێناو ئەو بەهایانە قوربانییانداوە.
ئەو قوربانییە گەورانە هەمیشە پاڵنەرێكی بونیادنان و پێشكەوتن بوون بەرەو رێچكەی دەوڵەتێكی دیموكراسی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، ئەمەش فاكتەرێكی پێویستن بۆ پێشكەوتن وبونیادنان .
گەورەترین وەفاداری كە دەكرێت پێشكەش بكرێت بەرامبەر ئەو قوربانییە گەورانەی ئەو مەزنانە لە پێناوی عێراقدا پێشكەشیان كردوە و لە پێشەنگی ئەوانیشدا، سەماحەتی شەهید سەدر، هەوڵی بێوچانە بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكانی بونیادنانی دەوڵەت و پرۆسە سیاسییەكەی، بۆیە دەبێت بەپەرۆش بین لە پێگە جیاوازەكانماندا لە دامەزراوەی یاسادانان و جێبەجێكردندا، و بەهەموو هێزە جۆراو جۆرەكانی نەتەوەیی و ئیسلامییەوە ئەو رێچكانە لە بەرچاو بگرن.
سڵاو و ستایش بۆ شەهید، ئایەتوڵڵای گەورە، سەید محەمەد باقر سەدر، و بۆ هەموو شەهیدان ڕۆحیان بەرزو درەوشاوبێت .
سەربەرزی و پێشكەوتنی هەمیشەیی بۆ وڵاتەكەمان عێراق.
سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت