بەغداد -INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ شەممە، دەستگیركردن و هەوڵێك بۆ پاچاغیكردنی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (تریاك) لەلایەن گەشتیارێكی بیانی لە بەندەری زرباتیە راگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە دەڵێت: دەروازەی سنووری زرباتیە توانی گەشتیارێكی بیانی دەستگیر بكات كە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (تریاك)ی پێبووە، ئاشكراشیكرد: پڕۆسەی دەستگیركردنەكە لەلایەن هێزەكانی بەرنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ئەنجامدراوە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی پاراستن لە بەندەرەكە دوای ئەوەی گەشتیارەكە تەرمیناڵی گەشتیارانی جێهێشتووە لە هەوڵێكی شكستخواردوودا بۆ هێنانەناوەی ئەو ماددە هۆشبەرانە بۆ ناو وڵات.
ئاشكراشیكرد: لیژنەیەك پێكهێنراوە و ڕاپۆرتێكی بنەرەتی دەستگیركردن ڕێكخراوە و تۆمەتبارەكە ڕەوانەی بەشی بەرگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی بەدرە كراوە.