سەرۆك وەزیران: حكومەت بودجەیەكی ئازایانەو و بوێرانەی هەیە بۆ وەبەرهێنان لەسەر ڕێگای ڕاست

سیاسی
  • 8-04-2023, 20:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ شەممە تەئكیدیكردەوە: شەهید سەید محەمەد باقر سەدر هێمایە بۆ هەموو سەرهەڵدانێك لە بەرامبەر نادادپەروەری و ستەمكاری و لادانی سیاسی و فیكریدا.
    نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئاماژەی بە گرنگترین وتەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەرێورەسمی یادی 43 ساڵە شەهیدكردنی ئایەتوڵای مەزن سەید محەمەد باقر سەدر كردووە، و تیایدا سودانی رایگەیاندوە: هەموو ساڵێك لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا، یادێكی مەزن و رێبازێكی بۆندار دەكەینەوە كەتائێستا سەرچاوەری شانازی و ئیلهامە بۆ هەموو ئازادیخوان لەعێراق، ئەویش یادی شەهیدكردنی ئایەتوڵای مەزن سەید محەمەد باقر ئەلسەدرە (قدس سرهُ الشریف).
    وتیشی: ئەم یادكردنەوە هەموو ساڵێك هاوكاتە لەگەڵ یادی رۆخانی رژێمی دیكتاتۆری، كەچەندین رامان و مانا لەخۆی دەگرێت ، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: شەهید محەمەد باقر سەدر بووە هێما بۆ هەر شۆڕشگێرێك لەدژی ستەم و زۆرداری و لاریبوونی ساسی و هزری.  
    سەرۆك وەزیران ئاشكراشیكرد: حكومەت لەسەر بەڵگەنامەی رێكەوتنی سیاسی پێكهاتووە، مافی چاودێریكردن و سەرپەرشتیكردن بەبێ ‌جیاوازی بۆ هەموو عێراقیەكان دەی پارێزیت، چونكە عێراق بەپێكهاتە جیاوازیەكانیەوە بەهێزە. وتیشی: حكومەتی ئێستا رێباز و رێچكەیەكی داناوە بۆ هەستانەوەی هەموو لایەنەكانی ژیان، هەر ئەوەش بووە كە رژدبووین لەسەر بەدەستهێنانی پێنچ لەكارە لەپێشینەكانی بەرنامەی حكومەت وەكو ئامانج لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كەمكردنەوەی هەژاری و بەزركردنەوەی ئاستی بژێوی و چاكسازی كارگێری و دارایی پێكهاتووە‌. رونیشیكردەوە: پێوستە لەسەر هەموو هێزە سیاسیەكان پشتگیری هەنگاوەكانی حكومەت بكەن، هەموو بەرپرسیارن لەهەمبەر پاراستنی سامانی عێراق، و دابینكردنی باشترین شێوەی ژیان بۆ عێراقییەكان. وتیشی: داكۆكیمان كرد لەسەر ئەو بابەتانەی كەراستەوخۆ پەوەستن بەژیانی هاووڵاتیانەوە، ژمارەیەك لەپرۆژەكان دەستمان پێكرد كەهاوكار دەبن بۆ باشتركردنی رەوشی خزمەتگوزاری. 
    سودانی دووپاتیكردەوە: پرۆژە دواكەوتووەكان لەسەر رێگای تەواوكردنیمان داناوە، و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و دەستپێشخەریەكانی بەگەرخستن و پێگەیاندنی لاوان لەهەموو شوێنێك لەبەرچاومان داناوە. وتیشی: بەردەوام دەبین لەسەر باشتكردنی ژینگەی كاركردن بۆ كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی رۆڵی خۆی لەو گەشەپێدانە بگێرێت كەپلانمان بۆی دارشتووە. 
    راشیگەیاند: حكومەت بودجەیەكی ئازایانە و بوێرانەی بۆ سێ ساڵ پێشكێشی كردووە، و تێدا پلانی گشتی بۆ راستكردنەوەی ئاراستەی ئابووری و وبەرهێنان داناوە، هەروەها خەرجكردنی پارە لەشوێنی راست و دروست و چاودێریكردنی ئاراستەی خەرجكردنی بەشێوەیەكی ورد.