بەغداد/ INA
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە بۆ کریستیانەکان ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی.
وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی حیدڕمجید بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە لە دانیشتنی ئاسایی چواردەدا وەرگیرا کەلەمێژووی 4 ی نیسانی 2023 بەسترا ، هەردوو ڕۆژی یەکشەممەو دووشەممە 9 و 10 ی نیسان دەکرێتە پشوو بۆ کریستیانەکان، ئەویش بەبۆنەی جەژنی قیامەوە.