بانكی ناوەندی: دەستپێشخەری قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون نەوەستاوە

ئابوری
  • 8-04-2023, 13:18
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ شەممە بانكی ناوەندی هۆكارەكانی دواكەوتنی دارایی سندوقی نیشتەجێبوون ڕوونكردەوە، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە دەستپێشخەری قەرزكردن نەوەستا.
    جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عەمار حەمەد خەڵەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستپێشخەریی بانكی ناوەندیی سندوقی نیشتەجێبوون نەوەستاوە، بەڵام لە چوارچێوەی بانكی ناوەندیدا ڕێكار هەیە كە بووەتە هۆی دواكەوتنی بودجەی سندوقەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ڕاگەیاندنی سندوقەكە كە تەرخانكردنەكە تەواو بووە و لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەكەدا بڕە پارەی دیكەی تەرخان نەكردووە، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر قەرزی نیشتەجێبوون بووە.
    پێشتر سندوقی نیشتەجێبوون ڕایگەیاندبوو قەرزدان لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی بانكی ناوەندیدا ڕادەگرێت بەهۆی تەواوبوونی تەرخانكردنەكان و تەرخاننەكردنی بڕە پارەی دیكە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەكەدا، ئەمەش سندوقەكەی ناچاركرد لە چوارچێوەی سەرچاوەكانی خۆیەوە قەرز بدات.