ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: هەوڵێک هەیە بۆ بەگەرخستنەوەی پیشەسازییە سەربازییەكان

ئەمنی
  • 8-04-2023, 12:53
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ شەممە ڕاوێژكاری تەكنیكی سەرۆك وەزیران محەمەد عەبدولساحیب لدەراج دووپاتیكردەوە كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی پاڵپشتی دەستەی پیشەسازیی سەربازییە، لەكاتێكدا ئەو پێشنیاری پێویستی گواستنەوەی تەكنەلۆژیای سەربازی بۆ عێراق كرد.
    دەراجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : هاوكاری نێوان دەستەی پیشەسازیی سەربازی و وەزارەتەكانی دیكە بەرز نەبۆتەو بۆ ئاستی پێوویست، جگە لە وەزارەتی ناوخۆ كە هەنگاوی جددی. هاوكاری و هاوبەشی كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكانی دەوڵەت بە پێی یاسا و بەرژەوەندی نیشتمانی پێویستە هێڵ بۆ كڕینی بەرهەمی پیشەسازی سەربازی بكرێتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : دەسەڵات كارێكی زۆر دەكات بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەم كە پاڵپشتی و دابینكردنی دامەزراوە ئەمنییەكان دەكات.
    دەراجی جەختی لەوە كردەوە پێویستی دۆزینەوەی هاوكاری هاوبەش لە نێوان دەسەڵات و كۆمپانیاكانی ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانی ژێرخانێك بۆ پیشەسازی سەربازی لە وڵاتەكەدا بە ئامانجی خۆجێییكردنی پیشەسازییە سەربازییەكان و پاراستنی دراوی بیانی و جوڵاندنی ئابووری نیشتمانی و گەیشتن بە سەروەری لە بواری چەكسازیدا و داوای پێویستی دۆزینەوەی فۆرمولەی هاوكاری لەگەڵ تەكنەلۆژیای بەرهەمهێنەران و گواستنەوەی بۆ عێراق دەكات.
    دەراجی دووپاتی كردەوە كە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی پشتیوانی لە دەستەی پیشەسازی سەربازی دەكات.