بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سید عماڕ حکیم ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە پەلەبکرێت لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەلە ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی .
سید حکیم لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی ناڕەحەتی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو جووڵە سەربازیانەی کە پارێزگای سلێمانی بەئامانج دەگرن و ژیانی هاوڵاتیان دەخەنە مەترسیەوە.
سید حکیم داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە پەلە بکەن لە لێکۆڵینەوەکانی ئەو ڕووداوە.