بەغداد – ا ه ع ئەمانەی بەغداد سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ كردنەوەی دەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی گوڵ لە رۆژی دووشەمەی داهاتوو تەواوكردووە. لای خۆیەوە بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی ئەمانەی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: "لە فیستیڤاڵەكەدا وەفدی چەندین وڵاتی عەرەبی و بیانی و چەندین كەسایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی نەمسا و عومەر راوی ئەمینداری گشتی دەستەی پایتەختەكانی ئاسیا و ژمارەیەك لە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی گوڵ بەشداری دەكەن". وتیشی "ئەمانەی بەغداد چەندین گەشت بۆ كەسایەتیی و وەفدەكان رێكدەخات لە نێویاندا مەرقەدی ئیمام كازم (سڵاوی خۆی لێبێت) و ئیمام ئەبو حەنیفە نعمان (خوای لێی رازیبێت) و شوێنەوارەكانی شاری بابل".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد