وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران وەجبەیەکی نوێی یارمەتییەکان ئاشکرا دەکات بۆ ئەو خێزانانەی کە دەگەرێنەوە شوێنی نیشتەجێبونیان

ناوخۆ
  • 7-04-2023, 21:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کۆچ وكۆچبەران، پاکێجێکی نوێی یارمەتییەکانی بۆ ئەو خێزانانەی راگەیاند کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
    "عەلی عەباس جەهانگیر" بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری بەشەکان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بەمزووانە وەزارەت پاکێجێکی نوێی پێدانی هاوکاری بۆ ئەو خێزانانەکە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان رادەگەیەنێت ، دوای ئەوەی مامەڵەی گەڕانەوە ئەنجامدەدەن.
    راشیگەیاند "کە وەزارەت پابەندە بە دابینکردنی پارە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندا.
    ئاشکراشیکرد"وەزارەت بڕە پارەیەکی پێویستی داناوە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی لەخۆبگرێت لە ئەگەری پەسەندکردنی بودجە و خەرجکردنی پارە بەپێی ئەو ڕێنمایانەی کە لەلایەن لیژنەی خەرجکردنی هاوکارییە داراییەکانەوە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دانراون، کە تیایدا هەر خێزانێک بڕی یەک ملیۆن دیناری پێدەدرێت ، کە ئەمەش بەندە بەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکراوە کە 50 ملیار دینارە، بۆ ئەوەی هەموو داواکاران بگرێتەوە.
    ئەو بەرپرسەی وەزارەت لە درێژەی قسەکانیدا وتی "وەزارەت پابەندە بەگەراندنەوەی ئاوارەکان بە گشتی ئەویش بە خەرجکردنی هاوکارییەکان.
     ڕوونیشیکردەوە"وەزارەت پێشنیاز و لێکۆڵینەوەی پێشکەش کردوە لە ئەگەری پەسەندکردنی بودجە، و هیواخوازە کە تەرخانکردنەکە لە ئاستی تەموحی ئەوان بێت.
     ئاماژەی بەوەشکرد"ژمارەی ئەو خێزانانەی کە یارمەتییەکە دەیانگرێتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 450 هەزار .