بەغداد/INA
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تەقینەوەیەک لە نزیک پەرژینی دەرەوەی فڕۆکەخانەکە ڕوویدا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی دیکەی لێ بکەوێتەوە.
بەڕێوبەرایەتی فرۆکەخانەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاشکرایکردوە "کە تەقینەوەکە لە نزیک دیواری دەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوویداوە، بەبێ ئەوەی هیچ بریندارێکی لێبکەوێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەروو"کە تەقینەوەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە،هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە فڕۆکەخانە دەستبەجێ گەیشتونەتە ئەوێ و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن و دواتر زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.
هەروەک روونیشیکردۆتەوە " کە هیچ کێشەیەک لە فڕۆکەخانەکەدا نییە،هەروەها گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.