بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی" مەزهەر محەمەد ساڵح"ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دووپاتیکردەوە، پەسەندکردنی سندوقەکانی گەشەپێدان لەلایەن حکومەتەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی هەژاری و گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بێکاری مەترسیدارترین هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی هەژاری و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی بودجە، و پەیوەندیشی بە دابەزینی گەشەی ئابووری ساڵانە هەیە.
"ساڵح " بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاند "هاوکێشەیەکی قورس لە دارایی گشتی وڵاتەکەماندا هەیە، لەنێوان
پێداویستییەکانی ژیان و خەرجیە گشتیەکان،لە ودجەی گشتی (بەهۆی بەرزبونەوەی ناوچەی هەژاری،کە گەیشتوتە نزیکەی25% لە کۆی گشتی دانیشتوانی وڵات.
لە درێژەی قسەکانیدا ساڵح وتی"هەموو پێداویستیەکان بریتی یە ، لە دابینکردنی خەرجییەکان لە بودجەی گشتیدا کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەستن بە تێکچوونی سەقامگیریی ئاستی ژیان کە هەڕەشەی لێدەکات ،ئەویش (هەڵاوسانی ساڵانە لە ئاستی گشتی نرخەکاندا)،کە خەرجییەکان پشتگیری لە سەقامگیری نرخەکان دەکەن و داهاتی جێگیر و پاراستنی ئاستی ژیان مسۆگەر دەکەن، کە بەلایەنی کەمەوە، لە چوارچێوەی بڕگەی (پشتیوانی) لە دانانی تەرخانکردنی بودجەی گشتی، کە ڕێژەی کەمترە لە 13%لە بەرهەمی ناوخۆیی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد"بەو پێیەی بڕگەی یارمەتییەکان لە هەمان کاتدا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سیاسەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵاوسان لەسەر داهاتی ڕاستەقینە، بەو پێیەی ڕادەی تەرخانکردنی پاڵپشتی بۆ پشتگیریکردنی چینە هەژارەکانی کۆمەڵگا لەگەڵ پلەی هەڵاوسان بەرزدەبێتەوە،تێکچوونی ئاستی ژیانە.
ووتیشی : ڕێژەی کورتهێنان لە بودجەی گشتی ساڵانە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی گشتی دوو هێندە دەبێت ،لەگەڵ هەڵاوسان بەڕێژەی 23%، ئەمەش بەو مانایەیە کە هەڵاوسانی نرخ و داهاتی ڕاستەقینە لە ئەنجامی دابەزینی ژیانی ئابووری و کەڵەکەبوونی هەژاری،و
نەخۆشی و سەختییەکانە،کە بووەتە بەربەستێکی قورس لە هاوکێشە داراییەکانی وڵاتدا، چونکە هەڵاوسانی ساڵانەش لە بنەڕەتدا پەیوەستە بە بەردەوامی ئاستی یارمەتییەکان و دواتر بەردەوامی کورتهێنان لە ئاستەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەرجکردنی وەبەرهێنان، کە نیشانەیەکی سێ ستوونییە لەنێوان (هەڵاوسان، و پشتگیری و کورتهێنان).
هەروەک وتیشی"بە پشتبەستن بەو شتانەی پێشوو، ناتوانرێت ئەو سنووردارکردنە داراییە سەختە (نەرێنییە) لاببرێت جگە لە پێشخستنی خەرجییەکانی وەبەرهێنان کە پەیوەندییان بە گەشەپێدانی ئابوورییەوە هەیە کە یارمەتیدەرن بۆ خێراکردنی ڕێژەی گەشەکردن یان ئەوەی پێی دەوترێت (خێراکردنی ئابووری).
هەروەک راشیگەیاند"خێراکردنی ئابووری بریتییە لە خۆشگوزەرانی ئابووری و باشترکردنی ئاستی ژیان لەڕێگەی دابینکردنی هەلی کاری هەمیشەیی و نەهێشتنی هەژاری، کە سەرچاوەی سەرەکی نەهێشتنی (بێکاری)یە، کە لە ئێستادا گەیشتۆتە نزیکەی 16%ی کۆی هێزی کار، بەپێی داتا فەرمییەکان.
هەروەک زۆرجار بێکاری پەیوەستە بە دابەزینی گەشەی چالاکیی وەبەرهێنان و دابەزینی گەشەی ئابووریی گشتی، هەروەها یەکێکە لە مەترسیدارترین هۆکارەکانی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی هەژاری و کەمبوونەوەی سەرچاوەی بودجە لەڕێگەی زیادبوونی بەکاربەرەوە.