بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد، کە تیمێکی پزیشکی سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی بەپەلە بۆ دەرهێنانی کیسێکی ئاوی لە سیی منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاری یارموک.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە" کە تیمێکی پزیشکی تایبەتمەندی نەشتەرگەری سنگ و خوێنبەرەکان نەشتەرگەرییەکی بەپەلەیان لە ژووری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی یارموک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرخی بەغدا ئەنجامدا بۆ لابردنی کیسی ئاو لە جگەر و سییەکانی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانەوە.
وەزارەتی تەندروستی لەبیاننامەکەیدا " بە پشت بەستن بە زانیاری (د.عبدالرزاق نوری ڕەشید ) سەرۆکی تیمی پزیشکی، و بەڕێوەبەری بەشی نەشتەرگەری سنگ و خوێنبەرەکان ، روونیکردۆتەوە" منداڵەکە وەک حاڵەتێکی فریاگوزاری وەرگیراوە و توشی کیسێکی ئاوی بووە لە سییەکانی ڕاست و جگەردا، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی پێویست، وەرگیرا بۆ ژووری نەشتەرگەری، نەشتەرگەری سنگی ڕاستی بۆ کرا،و کیسەکە لە بڕبڕەی خوارەوەی سییەکانی دەرهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد"منداڵەکە باری تەندروستی باشە، ئەویش بەهۆی هەوڵی ستافی پزیشکی و پەرستاری و پاڵپشتی تەندروستی لە نەخۆشخانەکە.