بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی دەوڵەت، دەستەی دەستپاکی سزای 12 ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری بانکێکی حکومی لە پارێزگای دیالە دەرکرد.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە " دادگای تاوانەکانی دیالە/ دەستەی یەکەم دوو بڕیاری بە ئامادەبوونی زیندانیکردن بۆ ماوەی شەش ساڵ بۆ هەر یەکێکیان دەرکرد، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (316) لە یاسای سزادان، دژی بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵ/ لقی بەلەدروز، بە تۆمەتی گەندەڵی و هەدەردانی بڕی (224,749,750) ملیۆن دینار لەو قیستانەی کە لەخاوەن قەرزەکانەوە وەرگیروانەتەوە.
نەیاننامەکە ئاشکراشیدەکات "کە ئەو گەندەڵییە لە ماوەی ساڵانی (2015 و 2016)، ڕوویداوە، کە لە ساڵی 2015 بڕی (119,445,750) ملیۆن دینار گەندەڵی کراوە، هەروەها بڕی (105,304,000) لە ساڵی 2016 بەگەندەڵی براوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"تاوانبارەکە ئەو قیستانەی ساڵانە بە قەرز وەرگیراونەتەوە ، بە خراپی بەکارهێناوە ، کە جۆری قەرزەکان بۆ بە مەبەستی هەڵکەندنی بیری ئارتێوازی و کێڵگەی پەلەوەر و دابینکراون و لەسەر پسوڵەکە واژۆکراوی لەلایەن ئەوەوە.
دەستەکە ئەوەشی خستۆتەروو " کە تاوانبارەکە دانی بەتاوانەکەی ناوە کە ئەو بڕە پارانەی وەرگرتوو لە قیستەکان و بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەکاریهێناوە.