بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوە ،هەڵبژاردنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، نوێنەری عێراق لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، وەک ئەندامی تیمی ڕاوێژکاری ڕاگەیاند.
"ئەحمەد سەحاف "وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاند"ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لە کۆتایی دانیشتنی ژمارە (52)دا پەسەندی دانانی ئەندامانی تیمی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی کرد، کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی پێنج گروپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەنێویاندا "باڵیۆز عەبدولکەریم هاشم مستەفا " لە کۆمەڵەی ئاسیا و زەریای هێمن وەک نوێنەری هەمیشەیی بۆ کۆماری عێراق لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ دیاریکرا.
"سەحاف" لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد"ئەندامێتی تیمی ڕاوێژکاری لە 1ی نیسانی 2023 تاوەکو 31ی ئازاری 2024 بەردەوام دەبێت و تیمی ڕاوێژکارییەکە لە پێنج ئەندام پێکدێت و بەرپرسیارە لە پشکنینی لیستی کاندیدەکان و چاوپێکەوتنی دیاریکراو، چەند ڕێکارێکی تایبەت بۆ (ڕاپۆرتدەری تایبەت،پسپۆڕە سەربەخۆکان، و ئەندامانی گروپەکانی کارکردن) پێشکەشکردنی ناوە پێشنیار کراوەکان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بۆ پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنەوە لە کۆتایی هەر دانیشتنێکدا.