بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرت ڕەتیدەکاتەوە کە یەکێتی ئەوروپا نارەزایی هەبێت لە بەرامبەر بە پاسپۆرتە نوێیەکەی عێراق

ناوخۆ
  • 7-04-2023, 15:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمرۆ هەینی،بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشینگە رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا هیچ ناڕەزاییەکی لەسەر پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەرنەبڕیوە و لە مانگی داهاتووشدا ٥٠٠ هەزار پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەگاتە عێراق ، هەروەک راشیگەیاند"کە پاسپۆرتە کۆنەکان رەتناکرێنەوە و کاریان پێدەکرێت. 
    " ریاز جوندی کەعبی"بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت ، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رایگەیاند"یەکێتی ئەوروپا هیچ ناڕەزاییەکی لە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نییە و هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کەباس لەوەدەکەن یەکێتی ئەوروپا ناڕەزایی لە دژی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەربڕیوە.
    "ریاز جوندی"ووتیشی" پاسپۆرتی نویێ ئەلیکترۆنی لەلایەن رێکخرراوی فرۆکەوانی جیهانییەوە متمانەپێکراوە و هەر ئەو رێکخراوەش متمانە بە هەموو جۆرەکانی پاسپۆرت دەبەخشێت و عێراقیش نوسراوی فەرمی رێکخراوی فرۆکەوانی جیهانی بەدەستهێناوە بۆ دروستکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.
    بەرێوەبەری گشتی پاسەپۆرت،ئەوەشی خستەڕوو"کە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ئێستادا 350 هەزار پاسپۆرتی لەجۆری ئەلیکترۆنی هەیە و لە مانگی داهاتوو 500 هەزار پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دیکە دەگاتە عێراق و پاشان زیاد دەکات بۆ یەک ملیۆن.
    "ریاز جوندی" روونیشیکردەوە " کە پاسپۆرتی کۆن راناگیرێت و کاری پێدەکرێت، بەڵکو ئەوەی پاسپۆرتەکەی بەسەرچووە دەتوانێت نوێی بکاتەوە،چونکە ناتوانرێت پاسپۆرتی 20 ملیۆن کەس رەتبکرێتەوە
    جێگای وەبیر هێنانەوەیە مانگی ڕابردوو "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران یەکەم پەنجەرەی بۆ دەرکردنی پاسەپۆرتی ئەلیکترۆنی کردەوە ،لەمیانی دەرکردنی یەکەم پاسەپۆرتیکرد لەعێراقیش سودانی ئاشکرایکرد کە پاسەپۆرتی ئەلیکترۆنی لەماوەی یەک رۆژ دەردەکرێت .