دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی دیاری داعشی راگەیاند

ئەمنی
  • 7-04-2023, 14:13
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ هەینی،دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توانی تیرۆریستێکی داعش لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر بکات.
     لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە"کە هێزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی،لە پارێزگای سەڵاحەددین توانیان تیرۆرستێکی داعش دەستگیر بکەن، کە ئەو تیرۆرستە بەرپرس بووە لە گواستنەوەی تیرۆریستان و پۆستی ئەمنی لە دوورگەی سامەڕا هەبوە لە ویلایەتی بەناو باکووری بەغدا. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە "کە ئۆپەراسیۆنەکە لە پارێزگای سەڵاحەددین لە ڕێگەی دانانی بۆسەیەک ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی وردی جموجۆڵەکانی لە نێوان پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەددین و هەولێر.