بەدواداچون -INA
ئەمڕۆ هەینی،ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، دابەزینی نرخی خۆراک لە جیهاندا ڕاگەیاند.
ڕێکخراوی (FAO)لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە نرخی خۆراکی نێودەوڵەتی، ئەگەرچی هێشتا زۆر بەرزە،بەڵام بۆ جاری دوازدەهەمین مانگە لەسەریەک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، کە لە مانگی ئازاری 2023 بە ڕێژەی ٢٠.٥% دابەزینی تۆمارکردووە.
بەیاننامەکەی (FAO) ئاماژە بەوەشکردووە"زۆربوونی ڕی خۆراکی بەردەست، و لاوازی خواست لەسەر هاوردەکردن، و درێژکردنەوەی دەستپێشخەرییەکە لەسەر دانەوێڵەی دەریای ڕەش کە ئەو ڕێککەوتنەی ڕێگەی بە هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینی دا،هۆکارن بۆ ئەم دابەزینە.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی