لە ڕۆژئاوای نەینەوا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفروان ئەنجامدرا

ئەمنی
  • 7-04-2023, 14:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، هێزێکی ئەمنی هاوبەش ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانیان لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەستپێکرد.
     لە ڕاگەیەندراوێکی پێگەی فەرمی حەشدی شەعبیدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ، تێیدا هاتووە"هێزەکانی لیوای 33 لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و فیرقەی 16ی سوپای عێراق و یەکەی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگریی نەینەوا، و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی حەشد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوان بۆ بەدواداچون و پشکنینی ناوچەکانی عەدایە و مقالع عەین جەحش و ڕێگای ستراتیژی بەرەو ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا . 
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ڕۆژئاوای پارێزگاکە و وشککردنەوەی سەرچاوەکانی تیرۆر و لەناوبردنی پاشماوە و حەشارگەی تیرۆرە لە ناوچەکەدا .