بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی، رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو خستەروو،کە پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ و دابەزینی پلەکانی گەرما لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا روونیکردۆتەوە"کە ڕەوشی کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی شەممە،لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هاوکات رەوشی کەش وهەوا لە ناوچەکانی باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،هاوکات پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە لەچاو ڕۆژانی پێشوو .
ڕاگەیەندراوەکە بۆ ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممەش ئاماژەی بەوەشداوە " کە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
سەبارەت بە رەوشی کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممەش دەستەی کەشناسی ئەوەی خستۆتەروو" کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی مامناوەند، هەروەک کەش و هەوا لە ناوچەکانی باکور ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی کەم، لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان هەور دەبێت و لەگەڵ بارینی بارانبارینی سووک لە بەشەکانی ڕۆژئاوا.
سەبارەت بەڕەوشی کەش و هەوای رۆژی سێشەممەی داهاتووش ،کەشناسی ئەوەی خستۆتەروو"لە سەرتاسەری وڵاتدا، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، هەروەها بارانبارین لە شەودا زۆر دەبێت، لەگەڵ هەورەبروسکە،هاوکات پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەجیاوازی لەگەڵ ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن.