بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، بانکی ڕافیدەین ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پێشینەکان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا روونیکردۆتەوە "کە فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، و خانەنشینان ، لەرێگای ماستەر کارتی بانکەکە و بەبێ کەفیل پێشینە وەردەگرن.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " پێشینەکان لە 5 ملیۆنەوە دەستپێدەکات بۆ 25 ملیۆن،بەپێی ئەو مافەی کە بە قەرز وەرگردراو،کە هاوتایە لەگەڵ بڕی کۆی مووچەی مانگانەی.
بانکەکە ئاشکراشیکردوە"کە داواکاری بۆ داواکردنی قەرزەکە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی بانکەکەوەیە.