وەزارەتی ناوخۆ دەست دەكات بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كتوپڕ بۆ كارمەندەكانی بۆ دۆزینەوەی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان

ناوخۆ
  • 6-04-2023, 21:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستیكرد بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كتوپڕ بۆ كارمەندەكانی بۆ دۆزینەوەی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان.
    رائید سەیف خالید لە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەت لە وتارێكی ڤیدیۆییدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری فەرمانی دا كە هەموو ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ تاقیبكرێنەوە بۆ بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان، لیژنەیەكی تایبەت لە سەرەتای مانگی چواردا دەستیكرد بە ئەنجامدانی پرۆسەی پشكنینی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان لە وەزارەتدا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: بەڕێوەبەری كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان، لیوا ئەحمەد زركانی، پرۆسەی پشكنینەكەی لەگەڵ نوسینگە تایبەتەكەی پێش هەموو هاوكارەكانی ئەنجام داوە.
    رونیشیكردەوە: پشكنینەكان بە شێوەیەكی كتوپڕ بەردەوام دەدەن، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزارەتی ناوخۆ دەرفەتی داوە بە كارمەندەكانی كە مامەڵە لەگەڵ خۆیان دەكەن و خۆیان ڕاپۆرت بدەن و مۆڵەت وەربگرن بە مەبەستی چارەسەركردن.