بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی سێ ئەندامی چەتە تیرۆریستییەكانی داعشی لە كەركوك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەت و هەوڵێكی هەواڵگری چڕ لە هۆبەی چواردەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، لە ناحیەی زاب بۆسەیەكی توند دانرا و لە ئەنجامدا سێ تیرۆریست كە لەلایەن دادگاوە داواكراون دەستگیركران بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە قەزای حەویجەی پارێزگای كەركوك.
ئاشكراشیكرد: ئەو كەسانە لە چەتە تیرۆریستییەكان لە لێپرسراوێتی جیاوازدا كاریان دەكرد، یەكەمیان كاری دارایی و گواستنەوەی خۆراك و كەلوپەلی تەندروستی و هتد هەبوو، دووەم كۆبوونەوە و دیداری ئەنجامداوەو سێیەمیان یارمەتی ئەندامانی داعشی داوە بۆ دزین و تێكدانی بەشەكانی دەوڵەت، رونیشیكردەوە: تیرۆریستەكان رادەستی لایەنی داواكار كران.