دەستەی كەشناسی رونكردنەوە لەبارەی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەدات

ناوخۆ
  • 6-04-2023, 20:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا هیچ ئاماژەیەك بە شەپۆلی خۆڵبارین نیە.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەستەكە پەیوەندی بە بەشی پێشبینی كەشوهەواوە كردوە، كە ڕاپۆرتی 48 كاتژمێر پێش ڕوودانی هەر شەپۆلێكی باران بارین یان زریانێك كە كاریگەری لەسەر وڵات هەیە بڵاو دەكاتەوە، وتیشی: پێشبینییەكان ئاماژە بە بوونی زریانی خۆڵبارین ناكەن و لەوانەیە بەرزبوونەوەیەكی سنوورداری تۆز هەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاودەكرێنەوە دەربارەی كەش و هەوای هەفتەكانی داهاتوو ڕاست نین، چونكە وڵاتەكە كاریگەری لەسەر گۆڕانی كەشوهەوا و ناسەقامگیری هەیە.
    رونیشیكردەوە: پێشبینییەكانی كەش و هەوا كە لەلایەن دەستەی كەشناسییەوە بڵاودەكرێتەوە، هەموو 12 كاتژمێر جارێك زانیارییەكان نوێ دەكاتەوە.