ڕافیدەین وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی بەرگری و ناوخۆ دەستپێدەكات

ئابوری
  • 6-04-2023, 20:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین ئەمرۆ پێنجشەممە دەستپێكردنی هەشتەمین پێشینەی بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی ناوخۆ و بەرگری لە ڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیی راگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لەبەیاننامیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هەشتەمین پێشینەی بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی ناوخۆ و بەرگری لە ڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنییەوە دەست پێكرد، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات بۆ 25 ملیۆن دینار.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: خەرجكردنی ئەم پێشینەیە بە ئاگاداركردنەوەی كڕیارەكە لە ڕێگەی نامەیەكی نوسراوەوە ئەنجامدەدرێت كە تیایدا ئاگاداری دەكاتەوە لە پێدانی پێشوەختەكە، دوای ئەوەی هەموو ڕێوشوێنەكانی تەواودەكات بۆ پێدانی و خەرجكردنی لە ڕێگەی ماستەركاردەوە كە هاوسەنگی داراییەكەی بارگاویكراوەتەوە، و هەروەك داوا لە سوودمەندانی ئەم پێشینەیە دەكات سەردانی لقەكانی بانكەكە یان دەروازەكانی ئاڵوگۆڕ بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینە
    ئاشكراشیكرد: بانكەكە بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پێدانی وەجبەی پێشینەی نوێ‌ بە شێوەیەكی یەك لەدوای یەك و بەپێی خشتە و كاتی داواكاران لە ڕێگەی داواكاری ئەلیكترۆنی بانكی ڕافیدەین.