بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ پێنجشەممە دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە باكووری بەغداد ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت:
لە دوو ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا لەسەر بنەمای زانیاری ورد، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بەغدا لە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانی لە یەكەم ئۆپەراسیۆندا كەسێكی داواكراو دەستگیر بكات بەپێی ماددەی چواری یاسای روبەروبونەوەی تیرۆر.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری هەروەها تۆمەتبارێكی دیكەی داواكراوی بەگوێرەی ماددەی چواری یاسای روبەروبونەوەی تیرۆر لە لیژنەی لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستگیركردووە.
ئاشكراشیكرد: ئەو تیرۆریستە وەك ئەندامێكی ئەمنی و پشتیوانی لۆجستی كاریكردووە لەگەڵ ئەندامانی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش لە ناوچەی تەل تاسە و هۆرە لە ژێر ناوی ویلایەتی باكوری بەغداد، هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان گیراوەتەبەر بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانیان.