داواكراوێك بە نازناوی "سەعلەب ماكر" لە سەڵاحەدین دەستگیردەكرێت

ئەمنی
  • 6-04-2023, 19:10
  • +A -A

    سەڵاحەدین - INA
    فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین ئەمرۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە نازناوی "سەعلەب ماكر"ی لێنراوە لە ناوچەی قادسیەی پارێزگاكە راگەیاند.
    فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكە لیوا قەندیل خەلیل محەمەد جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: هێزە ئەمنیەكان توانیان تۆمەتبارێك كە نازناوی "سەعلەب ماكر"ی لێنراوە لە ناوچەی قادسیەی پارێزگاكە دەستگیر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو تۆمەتبارە بە ئاشكرا دانی بەوەدا نا كە تاوانی دزیكردن لە پارێزگاكە ئەنجام داوە.
    وتیشی: بەڵگەنامەكانی تۆمەتبارەكە پێشكەش بە دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە و بەگوێرەی ماددەی (443) لە یاسای سزادان دەستگیركراوە بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.
    جوبوری ئاماژەی بەوەشكرد: فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین بە دەستێكی ئاسنینەوە هێرش دەكاتە سەر هەر كەسێك كە بیەوێت ئاسایشی نیشتمانی و هاوڵاتی تێكبدات.