بەغداد - INA
وەزیری پیشەسازی و كانزاكان خالید بەتاڵ و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان كەمال موسلیم ئەمرۆ پێنجشەممە حەوت دۆسیەیان تاوتوێ كرد، لەوانە باج و گومرگی.
وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری پیشەسازی و كانزاكان خالید بەتاڵ ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان كەمال موسلیم و شاندی یاوەری كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێكی هاوبەش و دۆسیەی بەرژەوەندی كەرتی پیشەسازی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكردووە، میكانیزمی گونجاو گفتوگۆیان لەسەر كراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو بەربەستانەی كە ڕووبەڕووی پیشەسازییەكان دەبنەوە و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی پەیوەست بە تۆماركردنی نیشانەی بازرگانی و پڕۆژەكانی پەرەپێدانی پیشەسازی جگە لە پاراستنی بەرهەمە عێراقییەكان، باجی دوو هێندە، دەركردنی گومرگ، باركۆد، شارە پیشەسازییەكان و ئەوانی تر.
هەورەها لە كۆبوونەوەكەدا، بەتاڵ جەختی لەوە كردەوە: كە پێویستە چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ كێشە و بەربەستەكان و چارەسەركردنیان بە شێوەیەكی كۆتایی لە چوارچێوەی یاسا و یاسا جێبەجێكراوەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەندێك كۆسپ هەن كە پێویستیان بە چارەسەری ڕاستەقینە هەیە، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان هەیە بە پێدانی مۆڵەتی دامەزراوە بۆ پرۆژە پیشەسازییەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازییەوە.
هەروەها گرنگی هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان ناوەند و هەرێم لەم ڕووەوە بە ڕێككەوتن لەسەر پەرەپێدانی دیدێكی یەكگرتوو لە نێوان هەردوولا لەسەر دۆسیە هاوبەشەكان.
راشیگەیاند: هەندێك یاسا هەن كە پێویستە هەموار بكرێنەوە بەپێی گۆڕانكارییەكانی ئێستا و داتاكان و پێویستەكان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی گشتی و كاركردن بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لە هەردوولا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری بۆ دۆزینەوەی تێڕوانینێكی یەكگرتوو بۆ كێشەكان و دۆزینەوەی چارەسەریان.
رونیشیكردەوە: پێویستە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و گفتوگۆی هاوبەش و سەردانە مەیدانییەكان بەردەوام بێت لەڕێی تیمێكی هاوبەشەوە بۆ بینینی واقیعی كارگە پیشەسازییەكان و هەماهەنگیكردنی كارەكانی داهاتوو.
لەلای خۆیەوە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردەوە: كە كارگە پیشەسازییەكان لە پارێزگاكانی عێراق و هەرێم لەژێر چەتری یەك عێراقدان و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوكاریكردن ، لەوانە باجی دووانە، هاوكات هەردوولا حەوت دۆسیەی هاوبەشیان تاوتوێ كرد.