بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان، ئەمرۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد سەبارەت بە هەماهەنگی دادوەریی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆی كرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان، ئەمڕۆ لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ كۆماری عەرەبی سوریا لەگەڵ سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد كۆبووەوە.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی دادوەری نێوان هەردوو وڵات كرد.
جێگەی ئاماژەیە سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە بەپێی دەستووری سوریا.