نەجەف - INA - حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیاریدا سێ بنكەی پۆلیس لە پارێزگاكە دابمەزرێنێت، هاوكات ئاماژەیە بۆ نزیكبوونەوەی كردنەوەی فەرمانگەیەك بۆ دەركردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە پارێزگاكەدا.
شەمەری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای نەجەف سازكرد، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند سەردانەكەمان بۆ پارێزگای نەجەف بۆ ئەوەی بە وردی واقیعی ئەمنی ببینین لە پارێزگاكە و بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی وەزارەت، ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ پارێزگار گفتوگۆمان كرد پشتگیریكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و پڕۆژەی كامێرای چاودێر".
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارماندا سێ بنكەی پۆلیس دروستبكەین بۆ مەبەستی كۆنتڕۆڵكردن، هاوكات پاڵپشتی پارێزگامان كرد بە ئۆتۆمبێل و دەوریە بۆ هاوكاری و هاتووچۆ، ئاماژەی بە "كردنەوەی نزیكەی نوسینگەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە پارێزگای نەجەف كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی لە بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكاندا هەیە، و سەناتۆرییەكی زۆرەملێ لە پارێزگاكەدا دەكرێتەوە بۆ چاككردنەوەی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان.