بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، ڕێككەوتنێكی لەسەر كاری داهاتوو بۆ یەكخستنی دیدگاكان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
حەسناوی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە باڵەخانەی وەزارەت لەگەڵ سامان ئەلبەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان سازكرد، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو،رایگەیاند "ئەمڕۆ یەكەمین كۆبوونەوەی وەزارەتی تەندروستی و شاندی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانمان ئەنجامدا"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە یەكێكە لە پایەكانی بەرنامەی حكومەت بۆ هاوكاری نێوان حكومەتی فیدراڵی، حكومەتی هەرێم، و ئەو پارێزگارانەی كە لە هەرێمێكدا ڕێكخراو نین.
حەسناوی دووپاتی كردەوە، باسمان لە سەرجەم كێشە هەبووەكان كرد و چارەسەری گونجاومان داڕشت، جا پەیوەندی بە وەزارەتی تەندروستیەوە هەبێت یان یاسادانان، ئاماژەی بەوەشكرد، "لەسەر فۆرمولەی كاری داهاتوو ڕێككەوتن كرا بۆ یەكخستنی دیدگاكان بۆ لایەنی تەندروستی و پرۆسەكە لە پەرەپێدانی سیستەمی تەندروستی لە عێراق.
حەسناوی سوپاسی "وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان و خستنەڕووی پرسەكانی بە شەفافیەتی تەواو و پێشنیاز و دیدگای دروست و ئەرێنی، هەروەها سەرۆكی نوێنەری هەرێم لە ئەمانەی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئامادەبوون و ئەرێنی و پۆزەتیڤی كرد، ئاماژەی بەوەشكرد كە سوپاس بۆ سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان دەكرێت، كە دەسەڵاتی بەرپرسیارە لە یاسادانان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەڕێگەی پێشنیار و هەمواركردنەوەی هەندێك یاساوە".