بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، پێشوازی لەبەڕێز ئەحمەد زویتن نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لەعێراق کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوبوو تێییدا هاتووە ، كە "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران پێشوازی لە ئەحمەد زویتن كرد نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە هەموو لایەنەكانی هاوكاری لە بواری چاودێری تەندروستی لە نێوان عێراق و بەرنامە تایبەتمەندەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كرا، و ئەوەی لەم كەرتە گرنگەدا بەدەست هاتووە بۆ جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان".
سودانی بەبۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوەكە پیرۆزبایی لە ڕێكخراوەكە كرد و ئاماژەی بەوەدا كە دروشمی دابینكردنی تەندروستی بۆ هەمووان یەكدەگرێتەوە لەگەڵ بەرنامەی حكومەت كە كەرتی تەندروستی خستە سەرووی ئەولەویەتەكانی حكومەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت بە تەواوی قەناعەتی بە گرنگی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان هەیە و كار بۆ ئەوە دەكات لەسەر چەند ئاستێك، لەوانە وەرگرتنی كارپێكردنی هاوبەشی نەخۆشخانە گەورەكان بەپێی نوێترین شێوازی دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان، جگە لە تەواوكردنی پڕۆژە دواكەوتووەكانی نەخۆشخانەكان، پشتگیریكردنی ناوەندە تایبەتمەندەكان، و دابینكردنی بودجە بۆ وەزارەتی تەندروستی بە ژمارە بێ وێنە، جگە لە كاركردن لەسەر چالاككردنی بیمەی تەندروستی و دەستپێكردنی بەڕێوەبردنی بەرنامەكانی بە شێوەیەكی ئەزموونی.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز زویتن ئاماژە بەوەدا کەڕێکخراویان هەستی بەبوونی بارگرانی لەسەر حکومەت لەبواری کەرتی تەندروستی کردووە، بەبەڵگە یەکەم سەردانی مەیدانی بەڕێز سەرۆک وەزیران بۆ نەخۆشخانە بوو.
هەروەها بەرپرسی نێودەوڵەتی کرنگیدانی حکومەت بەکەرتی تەندروستی و ئاسایشی تەندروستی بەرز نرخاند، ودووپاتیکردەوە کە تیمێکی ڕێکخراوەکە لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕێکەوتووە بۆ دانانی پلانێک بۆ هەفت ساڵی داهاتوو بۆ کەرتی تەندروستی، بۆ ئەوەی دەرئەنجامەکانی سوودی بۆ هاووڵاتیانی هەبێت، و ببێتە هۆکاری بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لەکەرتی خزمەتگوزاری تەندروستی.