بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوبەری تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، د.نەبیل جاسم تاوتوێ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەڵ وەزیری دارایی كرد
لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ وەزیری دارایی لە بارەگای وەزارەت ئەنجام درا، سەرۆكی تۆڕەی راگەیاندنی عێراقی جەختی لە پێویستی یەكلاكردنەوەی دۆسێی فەرمانبەرانی گرێبەست كردەوە، هاوشێوەی هاوتە فەرمانبەرەكانیان لە وەزارەتەكانی دیكە.
لای خۆیەوە وەزیری دارایی تاكیدی لەسەر یەكلایكردنەوەی ئەم دۆسێیەو كۆتایی پێهێنانی كردەوە و هەروەها ستایشی "ڕۆڵی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد لە دروستكردنی میدیایەكی نیشتمانی".