سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گرنگی پێشخستنی واقیعی بەغدای پایتەخت دەكاتەوە

سیاسی
  • 6-04-2023, 15:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئه مڕۆ پێنج شه ممه ، سه ڕۆكی كۆمار، عه بدولله تیف جه مال ڕه شید، جه ختی له سه ڕ گرنگی پێشخستنی واقیعی پایته ختی به غدا كرده وه .نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی لە عەلی وائلی لێپرسراوی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا كرد. 
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمار ئاماژەی بە گرنگی پێشخستنی واقیعی بەغدای پایتەخت، بە پاڵپشتیكردنی پڕۆژەی وەبەرهێنانی پێویست كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە پێداویستییەكانی هاووڵاتیانەوە هەیە و بە شێوەیەك هاوتەریب لەگەڵ فراوانبوونی ژمارەی دانیشتوان تێیدا ، جگە لە پشتگیریكردنی كەرتی تایبەت بە دابینكردنی ئاسانكاری و دەركردنی یاسای پێویست لەم بارەیەوە .
    لە كاتێكدا سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا ڕێنماییەكانی سەرۆكی كۆماری بەرز نرخاند، پێداچوونەوەی بە پلان و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان كە لە بەغدا بەڕێوەدەچن، هەروەها پلانەكانی داهاتوو بۆ پەرەپێدانی پایتەخت و خزمەتكردنی دانیشتووانەكەی".